به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیپێکرده‌وه و خۆپیشانده‌ران له ئێستادا له‌ناو بازاڕی ناوچەکە ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان ده‌رده‌بڕن.
کێشه‌ی سه‌ره‌کی خۆپیشاندانه‌که‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌یه که هیچ داواکاری و نوێنه‌رێکیشیان نییه.
ڕه‌مک ڕه‌مه‌زان له لێدوانێکدا راگه‌یاند: "هه‌ندێک گه‌نج له‌ناو بازاڕی چه‌مچه‌ماڵ کۆبونه‌ته‌وه، کێشه‌ی سه‌ره‌کیش ئه‌وه‌یه که هیچ داواکاری و نوێنه‌رێکیشیان نییه، ئه‌گه‌رنا ئێمه ئاماده‌ین به‌هه‌موو جۆرێک گوێیان لێ بگرین، ته‌نیا دروشم ده‌ڵێنه‌وه، خۆزگه داواکاریه‌کیان هه‌بوایه".
سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌کان ڕاسپێدراون، ئه‌گه‌ر توندوتیژیشیان به‌رامبه‌رکرا، نابێت به‌هێز وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
342/